گوندی دووریسان لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لە جوانی سرووشتەکەی و شنەبا فێنکە بەردەوامەکەی، تووێکی نایابیشی هەیە.
ئەم بەرهەم زێڕینەی هەورامان بە شێوەی نەریتیی لە ڕێگەی پێوانکردنەوە لە نەوەیەک بۆ نەوەیەک گواستراوەتەوە، خەڵکی گوندەکە نایشارنەوە لە دێر زەمانەوە ئەم تووە هەبووە و نەوە لە دوای نەوە و نەیان هێشتووە ڕەسەنی و تامەکەی لە دەستبدات.
خواستی زۆر و ناوبانگەکەی نرخی تووی دووریسانی لە توویەکی ئاسایی گرانترکردووە، بە جۆرێک بۆ هەر کیلۆیەک ئەمساڵ دوو بۆ دوو ملیۆن 500 هەزار تمەن لە کڕیارانی وەرگیراوە.
تووی دووریسانی بە فەرمی وەک جۆرێکی ڕەسەن و دەگمەنی توو لە تۆماری نەتەوەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی ئێران تۆمارکراوە و بووەتە بەشێک لە ناسنامەی کشتوکاڵی ناوچەکەشی.
https://channel8.com/kurdish/news/223141