هێگسێت: گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران بۆ کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا
پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا

پوختەى هەواڵەکە

  • پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران، بۆ کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
  • هەردوولا دەڵێن کۆنترۆڵى گەرووى هوورمز لە ژێر دەستیاندایە.

پیت هێگسێت لە شاری پەنەماوە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا لە توانایدا هەیە تاوەکو کاتێکی نادیار درێژە بە گەمارۆکە بدات، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە پشت بە ئاڵوگۆڕی کەشتی و بەلەمە جەنگییەکان دەبەستن و لەسەر هەمان پلانی پێشوو بەردەوام دەبن.


پاراستنى گوشارەکان لەسەر ئێران

  • ئەم قسانەی هێگسێت ئاماژەن بۆ ئامادەیی سوپای ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی گوشارە ئابووری و سەربازییەکان لەسەر ئێران، تەنانەت لە کاتی دانوستانە پچڕ پچڕەکانیشدا، کە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە دەستیان پێکردووە.
  • پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، دووپاتیکردەوە ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر گەرووی هوورمزدا هەیە و پارێزگاریی لێدەکات و گەمارۆی دەریایی بە "دیوارێکی پۆڵاین" وەسفکرد.
  • لە بەرامبەردا ئێران ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوەکردەوە بەبێ مۆڵەتی تاران ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادرێت بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕێت.

بە گوێرەی سێنتکۆم، لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکانەوە، هێزەکانی ئەمریکا ئاڕاستەی55  کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و سێ کەشتییان لەکارخستووە و دابەزیوونەتە سەر دوو کەشتیی دیکە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە، ئەمریکا دەیان هەزار سەرباز و زیاتر لە 20 کەشتی جەنگیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/204373

https://channel8.com/kurdish/news/212939

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا