
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە ئاشکرای دەکات، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەستپێدەکات و شێوازی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەگۆڕێت. پاش کشانەوەی 50 سەرباز و ڕاوێژکار لە کەمپی ستیڤان، ئەرکەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بەرەو ڕاوێژکاری و پەرەپێدانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە هەنگاو دەنێن.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی هێزەکاندا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیا لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی بونیادنراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەڵمانیا هاوبەشێکی ڕاستەقینە بووە لە شەڕی دژی داعش و داوای لە پەرلەمان و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد لە قۆناغی دوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشدا، هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەن. لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی باڵای هەرێم و کونسوڵەکانی هۆڵەندا و ئیتاڵیا ئامادە بوون بۆ بەرزنرخاندنی ڕۆڵی سەربازیی ئەڵمانیا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە: کشانەوەى ئەمریکا لە هەولێر دەستیپێکردووە
ناتۆ کشانەوەى نێردەکەى لە عێراق پشتڕاستکردەوە
دێر شپیگڵ: ئەڵمانیا تاوەکو مانگی ئەیلوول هێزەکانی لە هەولێر دەکشێنێتەوە