قەرەیلان: لە نیو سەدەی ڕابردوودا 27 هەزار شەهیدمان هەیە

عەدنان ئەحمەد 36 خولەک پێش ئێستا
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (هەپەگە)
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (هەپەگە)

پووختەى هەواڵەکە

  • موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل: لە نیو سەدەی ڕابردوودا 27 هەزار شەهیدمان هەیە.
  • قەرەیلان: لە 10 ساڵی ڕابردوودا 760 شەهیدمان لە باکووری کوردستان داوە.
  • قەرەیلان: لە داهاتوودا ناوی 520 شەهیدی دیکەمان ڕادەگەیێنین.
  • قەرەیلان: بەهۆی دۆخی سەختی شەڕ ناوی شەهیدەکانمان ئاشکرا نەدەکرد.
  • قەرەیلان: لە قۆناغی شەڕەوە دەچینە قۆناغی سیاسی.

موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز دەڵێت، لە ساڵی 1976ـەوە تاوەکو 2026، ناوی 25 هەزار و 922 ئەندامیان گیانیان لە دەستداوە، ئەمە جگە لە تۆمارنەکردنی ناوی ژمارەیەکی دیکە، بەوەش تاوەکو ئێستا نزیکەی 27 هەزار ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.


ئامارەکان لە نێو باکوورى کوردستان

  • لە 2015ـەوە تاوەکو 2026، لەنێو باکووری کوردستان 760 ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
  • لە شەڕی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و شنگال، سێ هەزار و 262  گەریلا شەهید بووە.
  • لە بارەی کوژراوە سڤیلەکانیش، قەرەیلان گوتی، "بەڕوونی نازانین ژمارەی شەهیدە سڤیلەکانمان چەندە، بەڵام لە نێوان پێنج بۆ 10 هەزار شەهیددایە."
  • قەرەیلان سەبارەت بە تەرمی ئەو ئەندامانەیان کە لەم دواییانەدا ڕاگەیێنران باسی لەوەکرد، زۆربەی تەرمەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندایە و لە مەزاری تایبەتدا کۆدەکرێنەوە.
  • قەرەیلان: بەهۆی بارودۆخی دژواری شەڕ و هۆکاری ئەمنی، هەندێک لە زانیارییەکان درەنگ گەیشتووەتە ناوەندی بڕیاردان و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا ناسنامەی 520 کوژراوی دیکەیان ئاشکرا بکەن.
  • قەرەیلان: ئەوانەی ناویان ئاشکرا دەکەن خەڵکی باکووری کوردستان و ژمارەیەکی کەمیش ئەندامی کوژراویان هەن، کە خەڵکی پارچەکانی دیکەن و لە داهاتوودا ناویان ئاشکرا دەکەن.

پڕۆسەى ئاشتى

سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتیش قەرەیلان باسی لەوەکرد، لە کاتێکدا لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەچنە قۆناغی تێکۆشانی سیاسی، کۆمەڵێک لایەن کە هەندێکیان لە لایەنی کوردەوە، دەیانەوێت پڕۆسەکە پەک بخەن.

قەرەیلان گوتی، بەشێک لەوانەی دەیانەوێت پڕۆسەکە تێکبدەن، ئەوانەی لە ڕابردوودا لە نێو پەکەکەدا بوون و ئێستا چوونەتە ژێر سێبەری لایەنی دیکە.

قەرەیلان سەبارەت بە دەنگۆی گفتوگۆی سەرکردەکانی پەکەکە و ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەڵێت، ئەوانە هەوڵن بۆ تێکدانی پڕۆسەکە و دژ بە ئۆجەلانن.

قەرەیلان قۆناغەکە بە هەستیار و گرنگ ناو دەبات و داوا دەکات، هەمووان بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

موراد قەرەیلان: تاوەکو ئۆجەلان لە زیندان بێت بە کەس ناڵێم چەک دابنێت

موراد قەرەیلان: ڕۆیشتنی کۆمیسیۆن بۆ ئیمراڵى هەنگاوێکی ئەرێنییە

موراد قەرەیلان: سوتاندنی چەک بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام بۆ ئاشتییە

عەدنان ئەحمەد

36 خولەک پێش ئێستا