موراد قەرەیلان: تاوەکو ئۆجەلان لە زیندان بێت بە کەس ناڵێم چەک دابنێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی گەل( نەپەگە)
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی گەل( نەپەگە)

پووختەی هەواڵەکە:

  • موراد قەرەیلان: ئەم پڕۆسەیە بەبێ ئازادی ئۆجەلان ناکرێت و نابێت
  • موراد قەرەیلان: یاسای پڕۆسەکە کەموکوڕی و هەڵەی زۆری تێدایە
  • موراد قەرەیلان: نابێت پڕۆسەکە لە چەکدانانی پەکەکەدا کورتبکرێتەوە
  • موراد قەرەیلان: بۆ یاساکە بۆچوونی ئێمە و ئۆجەلان بە باشی وەرنەگیراوە

موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل، دەڵێت، ئەم پڕۆسەیە بەبێ ئازادی ئۆجەلان ناکرێت و نابێت و تاوەکو ئۆجەلان لە زیندان بێت، بە کەس ناڵێت چەک دابنێ. ئاماژە بەوەش دەکات، یاسای پڕۆسەکە کەموکوڕی و هەڵەی زۆری تێدایە و بۆچوونی بزووتنەوەکەیان و ئۆجەلان بە باشی وەرنەگیراوە.


لە یلادی خەباتی چەکداری پەکەک

  • قەرەیلان ڕەخنە لە یاساکە دەگرێت کە ئۆجەلان ناگرێتەوە
  • قەرەیلان: من دەتوانم بە ئەندامێک بڵێم بڕۆ با ئۆجەلان پێشوازیت لێبکات
  • یاساکەش بە مانادار ناو دەبات



موراد قەرەیلان لە یادی 15 ئاب-دەستکردن بە خەباتی چەکداریی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە پڕۆسەی ئاشتی و ئەو یاسایە دەکات، کە 10ـی ئاب لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.

قەرەیلان، ڕەخنە لە یاساکە دەگرێت کە عەبدوڵا ئۆجەلان ناگرێتەوە و دەڵێت، ئەم پڕۆسەیە بەبێ ئازادیی فیزیکی ئۆجەلان نابێت و ناکرێت.

قەرەیلان لەبارەی چەکدانان و گەڕانەوەی ئەندامەکانیان بۆ باکووری کوردستان و تورکیاش دەڵێت، "تاوەکو ئەو کاتەی ئۆجەلان لە زیندانبێت، ناتوانم بە کەس بڵێم چەکەکەت دابنێ و بڕۆ. من دەتوانم بە ئەندامێک بڵێم بڕۆ با ئۆجەلان پێشوازیت لێبکات. ئەمە کاتێک دەکرێت ئۆجەلان دەستوەردان بکات، کۆبوونەوە بکات و ئەندامەکانمان قایل بکات."
 

گواستنەوەی خەباتی چەکداری بۆ سیاسی


لەگەڵئەوەشدا قەرەیلان ئامادەیی بزووتنەوەکەیان دەردەبڕێت بۆ گواستنەوە لە شەڕ و خەباتی چەکداری بۆ زەمینەی سیاسی و یاسایی و یاساکەش بە هەنگاوێکی مانادار و نوێ ناو دەبات.

ڕەخنە لە ناو نەهێنانی کورد لە یاساکەدا


قەرەیلا لە درێژەی ڕەخنەکانیدا دەڵێت، لە یاساکەدا ناوی کورد نەهێنراوە و باسی دیموکراسییەت نەکراوە، هەر بۆیە ناتوانرێت بەم هەنگاوە، کێشەی کورد لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێت.

باس لەوەش دەکات، هێشتا زمانی حکومەت و دەوڵەتی تورکیا نەگۆڕاوە و زمانی شەڕە.

قەرەیلان لەبارەی دەستپێکی پڕۆسەکە دەڵێت، کە دەوڵەتی تورکیا بۆی دەرکەوت ناتوانێت بە چەک و ڕێگەی سەربازیی لەناویان ببات، جارێکی دیکە دەستیان بە پڕۆسەی ئاشتی کرد و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بانگەوازی کرد و ئۆجەلانیش بە ئەرێنیی وەڵامی دایەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە

میدیای تورکیا هەنگاوە یاساییەکانی پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات

پەرلەمانی تورکیا یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد

دادگای ئەورووپا: زۆرینەی بڕیاری دادگاکانی تورکیا پێشێلکارییان تێدایە

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا