
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئەو زانیارییانەی بە کەناڵ8 گەیشتوون، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ئاشکرای دەکات کە لە زۆرینەی ڕەهای بڕیاری دادگاکانی تورکیادا پێشێلکاری هەیە و لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا ئەو وڵاتە بەردەوام لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەدا بووە کە بڕیارەکانیان پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا چەند جارێک داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپەی کردووە. دادگاکە ڕایگەیاندووە لە دۆسیەکانیاندا پێشێلکاری کراوە و مافەکانیان زەوت کراوە، بەڵام حکومەتی تورکیا تاوەکو ئێستا ئامادە نییە بڕیارەکان جێبەجێ بکات و ئازادکردنی ئەو سەرکردانە وەک مافێکی یاسایی ڕەتدەکاتەوە.
تورکیا بۆ ماوەی 6 ساڵی لەسەریەک لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین دۆسیەی پێشێلکارییان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هەیە. بەپێی ئامارەکان نزیکەی نیوەی ئەو دۆسیانەی ساڵانە لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە، ئەمەش نیشانەی بوونی کەلێن و پێشێلکاریی گەورەیە لە سیستمی دادوەریی ئەو وڵاتەدا کە وایکردووە زۆرینەی بڕیارەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە نایاسایی هەژمار بکرێن.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا: پێشێلکاری بەرامبەر دەمیرتاش کراوە
دادگای تورکیا ئازادکردنی دەمیرتاشی رەتکردەوە


