
هادی عامری، ئەمینداری رێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، مەرجەکانى چەکدانانى بەرەی مقاوەمەی ڕاگەیاند و دەڵێت، کشانەوەی هێزە بیانییەکان بە تایبەتی ئەمریکا و تورکیا، لە مەرجە سەرەکییەکانى بەرەى مقاوەمەیە.
هادی عامری لە وتارێکدا ڕایگەیاند، کاردەکەن تاوەکو ڕۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو بکەنە ئاهەنگی نیشتمانی، چونکە لەو وادەیە سەروەریی نیشتمانیی تەواو دەبێت و تەواوی هێزە بیانییەکان دەکشێنەوە و دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی وڵاتدا پیادە دەبێت.
عامری سەبارەت بە بەرەی مقاوەمە ڕایگەیاند، لە تەواوی وێستگەکان کە عێراق پێویستیان پێیان بووە لەگەڵ دەوڵەتدا وەستاون، باوەڕیان بە ڕێکخستنەوەی چەکە ئەگەر مەرجەکان بێنەدی.
بە گوتەی عامری، یەکەم مەرجی مقاوەمە، بەدیهاتنی سەروەری تەواوەتییە بەسەر زەوی، دەریا و ئاسمانی عێراق و دەرچوونی هێزە بیانییەکانە، بەتایبەت ئەمریکا و تورکیا، لەگەڵ ڕیزگرتن لە سەروەریی وڵات.
عامری جەختدەکاتەوە، هیچ کاتێک پێکدادان لەنێوان گرووپەکانی مقاوەمە و هێزە ئەمنییەکان ڕوونادات و دەڵێت، ڕێکخستنی بڕیاری چەک بڕیارێکی عێراقییە بە تەواوەتی و هیچ دەستوەردانێکی بیانیی لەو پرسە قبوڵناکەن.
عامری باسلەوە دەکات، سەردەمی سەپاندنی داواکارییەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتووە، ئێستا کاتی هاوسەنگیی هێز و ڕێزگرتنە لە بەرژەوەندییە نیتشمانییەکان.
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، عامری ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و داوای کردنەوەی سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی بەبێ جیاوازی و پاساو دەکات.
مالیکی و ئەمریکا پرسی سنووردارکردنی چەک تاوتوێ دەکەن
مالیکى: دوور لە هەر ئاڵۆزییەک چارەسەرى دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک بکرێت
حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت
کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
هادى عامرى: دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک پرسێکی تەواو عێراقییە
عێراق لەبەردەم ئاڵنگاریی چەکدانانی پێنج گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی
