
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێگەی نووسراوێکی کازم جەندور یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بودجەوە، داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی بودجەی ساڵی 2027 نوێنەرانی خۆیان ڕەوانەی بەغداد بکەن.
هەرێمی کوردستان لەم گفتوگۆیانەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پشکی بودجەکەی بۆ ساڵی 2027 لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووان بێت، کە بە 14.1% دەستنیشانکراوە. بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێت پشکی داراییان بە تەواوەتی ڕەوانە بکرێت و تەنیا لە تەرخانکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەراندا سنووردار نەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەغداد هەوڵەکانی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 چڕکردووەتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دەستپێکردووە و دەیەوێت بەشێوەیەکی پێشوەختە لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بگاتە ڕێککەوتن. ئەم هەوڵانەی بەغداد لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە دەیەوێت گۆڕانکاری لە شێوازی داڕشتنی بودجەدا بکات و فۆرماتێکی نوێی جێبەجێکردن پەیڕەو بکات، کە تێیدا هەموو خەرجی و شایستە داراییەکان بە وردی دیاری دەکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
شاندى هەرێمى کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەى ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى کرد
شاندى دارایی هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێى پڕۆژەى بودجە دەچنە بەغداد
وردەکارییەکانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا
بەمۆدێلێکی نوێی ئابووری لەکۆمپانیاکانی پاڵاوتن 15 ملیار دۆلار بودجە بۆ عێراق دابیندەکرێت