لە ڕووداوێکى هاتوچۆ لە گەلى عەلى بەگ دایک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
پووختەی هەواڵەکە:
- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران دەڵێت سێ قوربانیى ڕووداوەکە گەیێنرانە فریاکەوتنی سۆران.
- یەکێکیان گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی ئوسامە سالم پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
- دایکی گەنجەکەش دۆخی تەندروستیی زۆر ناجێگیر بوو سەرەڕای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە ناو گەلی عەلی بەگ، دایک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوو.
لێدوانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بۆ کەناڵ8
د. بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ قوربانیى ڕووداوەکە گەیێنرانە فریاکەوتنی سۆران، یەکێکیان گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی ئوسامە سالم پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
دایکی گەنجەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، سەرنشینی دووەمی ئۆتۆمبێلەکە کە دایکی گەنجەکە بووە بەناوی عەواتف ئەبوبەکر 60 ساڵ دۆخی تەندروستیی زۆر ناجێگیر بوو سەرەڕای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
شۆفێری ئۆتۆمبێلە تەندروستی جێگیرە
ئاماژەى بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندارە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕۆک و تویۆتا هایلۆکس کە بارەکەی تەماتە بووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر – کەرکووک حەوت کەس بوونە قوربانى
ڕووداوێکی هاتوچۆ لە موسڵ 25 قوربانیی لێکەوتەوە
لە 4 مانگدا لەئێران زیاتر لە 6 هەزار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا