لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر – کەرکووک حەوت کەس بوونە قوربانى

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر – کەرکووک حەوت کەس بوونە قوربانى.
  • لە ڕووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەى زانیارییانەى گەیشتووەتە کەناڵ8، ڕووداوەکە لە جۆرى پێکدادان بووە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى تاکسى و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا لە نزیک گوندی دۆڵەبەکرە ڕوویداوە.


تەواوى زانیارییەکان

  • ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دوو هاوڵاتیی عەرەبی تێدابووە گیانیان لە دەستداوە.
  • تاکسیەکەش خێزانێکی کورد بووە و ویستوویانە لە کەرکووکەوە بگەڕێنەوە بۆ هەولێر کەسێکیان گیانی لە دەستداوە.
  • پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر: سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر و لە ژێر چاودێرى پزیشکیدان.
  • دۆخى تەندروستى یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدایە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە مانگى نیسانى ئەمساڵ، ڕووداوێکى سەختى هاتووچۆ لەبەردەم سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک ڕوویدا، تیایدا بارهەڵگریک خۆیکرد بە ناو ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەوناوچەیە وەستابوون و 36 ئۆتۆمبێلی شێلا و 8 کەسیش گیانیان لە دەستدا و 25ـی دیکەش برینداربوون.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە کەرکووک 2 منداڵ گیانیان لەدەست دا

لە شەقامی پشتێنەیی کەرکووک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی دانرا؛ بۆ ڕێگرتنە لە ڕووداوی هاتوچۆ

ڕێگەی حەویجە - کەرکووک کرایەوە و 6 کەسیش بریندار بوون

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا