نزیکەی 60 هەزار خوێندکار زمانی کوردییان لە تورکیا هەڵبژاردووە

محەمەد عەلی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پۆلی خوێندنگەیەک لە تورکیا
پۆلی خوێندنگەیەک لە تورکیا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ژمارەی ئەو خوێندکارانەی زمانی کوردی هەڵدەبژێرن گەیشتووەتە 59 هەزار و 372 خوێندکار.
  • پشکی دامەزراندنی مامۆستایانی کوردی بەراورد بە خواستەکە لە ئاستێکی کەمدایە.
  • لە ساڵی ڕابردوودا لە تەواوی تورکیا تەنیا 6 مامۆستای زمانی کوردی دامەزراون.
  • وەزیری پەروەردەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت دامەزراندنی مامۆستایان بەستراوەتەوە بە ئاستی داواکاریی خێزانەکانەوە.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی خواستی خوێندکاران بۆ وانەی بژاردەی زمانی کوردی لە تورکیا و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی، کێشەی کەمیی میلاکی مامۆستایان وەک ئاستەنگ ماوەتەوە؛ لە کاتێکدا داواکاریی فێربوونی شێوەزارەکانی کورمانجی و زازاکی گەیشتووەتە نزیکەی 60 هەزار خوێندکار، پشکی دامەزراندنی ساڵانەی مامۆستایان لە چەند کەسێک تێپەڕ ناکات.


ئامارە فەرمییەکان:

  • بەرزبوونەوەی بەردەوامی ژمارەی خوێندکاران لە 25,015 کەس لە ساڵی 2022 بۆ 59,372 خوێندکار لە ساڵی خوێندنی 2026-2027.
  • دیاریکردنی تەنیا دوو کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ وانەی کوردی لە پۆلەکانی 5، 6، 7 و 8، بە مەرجی دروستکردنی پۆلی تایبەت.
  • دابەزینی ئاستی دامەزراندن؛ بە جۆرێک لە ساڵی 2023دا 50 مامۆستا، لە 2024دا 10 مامۆستا و لە ساڵی 2025دا تەنیا 6 مامۆستا دامەزراون.
  • ڕانەگەیاندنی فەرمیی هیچ ژمارەیەکی نوێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی ئێستا.

وەزارەتی پەروەردەی تورکیا:

وەزارەتی پەروەردەی تورکیا لە ڕێگەی یوسف تەکین وەزیری پەروەردەوە هەڵوێستی فەرمیی خستەڕوو؛ تەکین ڕایگەیاند کە دانانی مامۆستایانی زمانی کوردی ڕاستەوخۆ بەندە بە قەبارەی داواکارییەکانی سەر پۆلەکان لە ناوەندەکاندا، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە خێزانەکان هان بدرێن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان وانەی زمانی کوردی هەڵبژێرن تاوەکو وەزارەت بتوانێت لەسەر بنەمای ئەو ئامارانە میلاکی فەرمیی زیاتر بۆ زمانەکە دابین بکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

90 ساڵ داواکاری بۆ خوێندن بە زمانی کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیا؛ تەنیا یەک وانەی بژاردە

لە تورکیا ڕێگە بە خوێندن بە زمانی کوردی نادرێت

محەمەد عەلی

3 کاتژمێر پێش ئێستا