
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاکێجێکی دارایی 29 تریلیۆن دینارییەوە چووەتە نێو پرۆسەی داڕشتنی ڕەشنووسی بودجەی 2027ـی عێراق؛ بەشداریکردنی شاندی باڵای دارایی لەسەر مێزی دانوستانەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی مووچە، بەهەمیشەییکردنی دەیان هەزار فەرمانبەری گرێبەست و دابینکردنی پشکی وەبەرهێنانە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێشنیاز و داواکارییە داراییەکانی لەم خاڵانەدا چڕکردووەتەوە:
شاندە هونەرییەکە بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەڕێوەبەری ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بەشدار دەبن لە نووسینەوەی دەقی ماددە یاساییەکان؛ داڕشتنی ئەم بودجەیە بە سیستمی پێشکەوتووی "بەرنامە و دەرئەنجام" دەبێت، هاوکات شاندەکە کار لەسەر دابینکردنی پشکی دارایی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوتاکردنی مینحەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات لەسەر بنەمای یاسا بەرکارەکانی دەوڵەتی فیدراڵ.
دارایی عێراق: دوو ڕۆژ گفتوگۆ لەبارەى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانەوە دەکرێت
شاندى هەرێمى کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەى ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى کرد
شاندی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامانکردووە پشکی 14% لە بودجەی 2027 جێگیر بکرێت
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بودجەی 2027 شاندی هەرێمی کوردستان بانگێشت دەکات