داهاتی ئاوی عێراق سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە

کیژان مەحمود 56 خولەک پێش ئێستا
داهاتی ئاوی عێراق سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە
داهاتی ئاوی عێراق سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە

پووختەی هەواڵەکە:

  • داهاتی ئاویی عێراق لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات سێ هێندەی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاندووە.
  • ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوی موسڵ گەیشتووەتە 7 ملیار و 250 ملیۆن مەترسێجا.
  • بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی حەدیسە بۆ 5 ملیار و 100 ملیۆن مەترسێجا بەرزبووەتەوە.
  • وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی هەر شەپۆلێکی لافاو کراوە.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە بەردانەوەی بەرفراوانی ئاو لە بەنداوەکانی وڵاتانی دراوسێ، یەدەگی ستراتیجیی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی گەیاندووەتە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی ڕابردوو؛ بەرزبوونەوەی داهاتی ئاوی دیجلە و فورات بۆ سێ هێندەی ساڵی پێشوو، لە کاتێکدا مەترسیی وشکەساڵی کەمکردووەتەوە، دامەزراوە ئاوییەکانی خستووەتە ئامادەباشیی تەواو بۆ وەرگرتنی شەپۆلی نوێی لافاو لە وەرزی بارانباریندا.


خالید شیمال گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئامارە فەرمییەکانی گلدانەوەی بەمشێوەیە خستەڕوو:

  • هاتنی 641 مەترسێجا ئاو لە چرکەیەکدا بۆ ناو بەنداوی موسڵ، لە کاتێکدا لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوودا 192 مەترسێجا بووە.
  • بەرزبوونەوەی ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوی موسڵ بۆ 7 ملیار و 250 ملیۆن مەترسێجا، بەراورد بە 1 ملیار و 600 ملیۆن لە ساڵی 2025.
  • تۆمارکردنی ئاستی هاتنی ئاو بۆ ناو بەنداوی حەدیسە بە بڕی 896 مەترسێجا لە چرکەیەکدا.
  • بەرزبوونەوەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی حەدیسە بۆ 5 ملیار و 100 ملیۆن مەترسێجا کە 6 هێندەی ساڵی ڕابردووە.
  • مانەوەی شوێنی گلدانەوە بۆ 3 ملیار مەترسێجا ئاوی زیاتر لە ناو دەریاچەی بەنداوی حەدیسەدا.

زستانێکی پڕباران:

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو هۆکارە ناوچەییەکان و هەنگاوەکانی خۆی خستەڕوو؛ خالید شیمال ئاماژەی بەوە کرد کە زۆریی بڕی بەفر و بارانی وەرزی ڕابردوو لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، سووریا و ئێران لە پاڵ پێشبینیی هاتنی زستانێکی پڕباران، وایکردووە وڵاتانی دراوسێ بۆ چۆڵکردنی شوێن لە بەنداوەکانیاندا ئاو بەرەو خاکی عێراق بەربدەنەوە، ئەمەش وایکردووە وەزارەت هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ گلدانەوەی زۆرترین بڕی ئاو و خۆپاراستن لە هەر لافاوێکی چاوەڕواننەکراو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سووریا بەردانەوەی ئاوی فوراتی بۆ ناو خاکی عێراق چوار هێندە زیادکرد

ڕوانگەی عێراقی سەوز: ئاوی بەسرە بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان ناشێت

پشکی ئاوی عێراق لە لایەن تورکیاوە دیاری کرا

تورکیا بەردانەوەی بڕی ئاوی ڕووباری فوراتی زیاد کرد

کیژان مەحمود

56 خولەک پێش ئێستا