بەگوێرەی زانیاریی کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان بۆی پشتڕاستکردینەوە، هێشتا بڕی 83 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیاران لای عێراق ماوە و بۆ ساڵی 2025 ڕەوانە نەکراوە تاوەکو بەسەر جووتیاراندا دابەشبکرێت و گوتیشی، کێشەکانی سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێن.
وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای ناردنی بڕێک پارە لە چوارچێوەی شایستە کۆنەکاندا، بەڵام پرۆسەی خەرجکردنی پارەی گەنمی ئەم وەرزەی جووتیاران دواکەوتووە. جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ پرسی ئەسیکۆدا، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو وردەکارییە تەکنیکییانەی ماون چارەسەر بکرێن و سیستمەکە ئامادەی کارکردن بێت.
بەپێی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی بازرگانی، کێشەی سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایی چارەسەربووندایە و ئەو بەربەستانەی مابوون ئێستا تەنیا چەند خاڵێکی لاوەکین. ئەمە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەبارەی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران بەردەوامە، چونکە تاوەکو ئێستا بەغداد هیچ بڕە پارەیەکی بۆ گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ تەرخان نەکردووە، لە کاتێکدا جووتیاران چاوەڕێی شایستە داراییەکانی ساڵی 2025 و ساڵانی ڕابردوون.
وەزارەتی بازرگانی: لە هەرێمی کوردستان زیاد لە 277 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
سایلۆی سلێمانی: جووتیاران بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان سەردانمان بکەن
نەسرین ئەحمەد: نزیکەى 58.6 ملیار دینارى شایستەى گەنمى 2025ـى جووتیاران خەرجدەکرێت




