پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە

پووختەی هەواڵەکە:

  • پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.
  • لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە چەند ناوچەیەک هەیە.
  • خێرایی با لە دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • گەرمیان بە 40 پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە 24 پلە نزمترین ناوچە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند شەپۆلێکی سووکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست، رۆژهەڵات و گەرمیان دەگرێتەوە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر پلەکانی گەرمادا دێت و بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی بەرەو فێنکبوونەوە دەچێت.


کەشوهەوا و پێشبینییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە:

  • ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست، رۆژهەڵات و گەرمیان بەرزدەبێتەوە.
  • خێرایی با سەرەتا مامناوەند دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ بۆ سەرووی 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.
  • پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە و مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت.

پێشبینییەکانی سبەینێ و کاریگەرییەکان:

لە بەرامبەردا بۆ سبەی چوارشەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ئێواراندا و ئەگەری تۆزێکی سووک لە بەیانیدا. پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە نزم دەبنەوە، جگە لە پارێزگای دهۆک کە جێگیر دەبێت. خێرایی باش لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینین بۆ 8 بۆ 10 کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە.

زانیاریی لەسەر بابەتەکە:

بەپێی پێشبینییەکان، لەم 48 کاتژمێرەدا گەرمیان بە تۆمارکردنی 40 پلەی سیلیزی بە گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە. لە لایەکی دیکەوە، ناوچە شاخاوییەکانی وەکو حاجی ئۆمەران بە تۆمارکردنی 24 بۆ 26 پلەی سیلیزی نزمترین پلەکانی گەرما تۆماردەکەن، هەروەها سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەنێوان 36 بۆ 37 پلەدا جێگیر دەبن و ناوچەکانی زاخۆ و هەڵەبجەش دەگەنە 38 پلەی سیلیزی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی عێراق: سبەی لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

کەشناسیى عێراق: کاریگەرى ئێل نینۆ جیهانییە و کاریگەرییەکانى لەسەر عێراق هێشتا ڕوون نییە

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا