کەشناسیى عێراق: کاریگەرى ئێل نینۆ جیهانییە و کاریگەرییەکانى لەسەر عێراق هێشتا ڕوون نییە

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کەشناسیى عێراق: کاریگەرى ئێل نینۆ جیهانییە و کاریگەرییەکانى لەسەر عێراق هێشتا ڕوون نییە.
  • لەگەڵ ئێل نینۆ چەندین هۆکارى دیکە هەیە بۆ زۆربوونى بڕى بارانبارین.
  • ئێل نینۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى نائاسایی بەشى ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستى زەریاى هێمنە.

لە ڕاگەیێنراوێکى دەستەکەدا هاتووە، بە گوێرەى ڕاپۆرتەکانى دەزگاکانى کەشناسیی جیهانى، دیاردەى ئێڵ نینۆ بە بەهێزى لە چەند مانگى داهاتوودا دەردەکەوێت، کاریگەرییەکەى لە وەرزى پایز و زستان و سەرەتاى ساڵى 2027 دەبێت.


دیاردەى ئێل نینۆ چیە؟

  • ئێل نینۆ بە واتاى بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى بەشێک لە زەریاى هێمن بەشێوەیەکى نائاسایی.
  • ئەم بەرزبوونەوەیە کاریگەرى دەبێت لەسەر گۆڕانى کەش و هەوا لە چەند ناوچەیەکى جیاوازى جیهان.
  • لە هەندێک ناوچە وشکەساڵى دەبێت و لە هەندێک ناوچەى دیکە بارانبارینى بەلێزمە دەبێت.
  • بەهۆى ئەم دیاردەیەوە بە تەنیا کاریگەرى لەسەر کەشى عێراق دروست نابێت، بەڵکو هۆکارى دیکە هەیە، ئەویش شەپۆلەکانى زەریاى هندى و جوڵەى شەپۆلەکان لەسەر دەریاى ناوەڕاست و کەنداوى عەرەبییە.
  • کەشناسى عێراق: دیاردەى ئێل نینۆ دیاردەیەکى گرنگى کەش و هەوایە، بەڵام ناتوانن بڵێن عێراق پاییز یان زستانێکى تەڕ و پر بارانى دەبێت بەهۆى ئەم دیاردەیەوە.
  • ئێل نینۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى نائاسایی بەشى ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستى زەریاى هێمنە.
  • بە نزیکەیی لە نێوان سێ بۆ حەوت ساڵ جارێک ئەمە ڕوودەدات.
  • بەڕوودانى بارانبارینى زۆر و بەلێزمە ڕوودەکاتە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەمریکاى باشوور.
  • لە بەرامبەردا لە ئوسترالیا، باشوورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا و ئەفریقا ئاستى دابارین کەم دەبێتەوە و وشکە ساڵى دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، کەشناسەکانى هەرێمى کوردستان پێشتر هۆشدارییان دابوو، کە بەهۆى ئەم دیاردەیەوە چاوەڕوانى پایز و زستانێکى سەخت و تەڕو پڕ باران لە هەرێمى کوردستان دەکرێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی دیاردەی ئێل نینۆ

ئێل نینۆ بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە ڕوو لە زەوی دەکات و دەبێتە هۆی گەرمبوونی نائاسایی

زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەرەشە لە هەوڵە جیهانییەکان دەکات

ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی نیپاڵ و چین هەزار و 280 کەسی تێپەڕاند

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا