کەشناسی عێراق: سبەی لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- سبەی یەکشەممە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.
- لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێم دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
- ڕۆژی دووشەممە بارانبارینی کەم ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
- نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما تاوەکو ڕۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت.
کەشناسی عێراق ئاماژە بە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەکە دەکات، بە جۆرێک لەگەڵ دەستپێکی هەفتەدا شەپۆلێکی بارانبارینی کەم و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
پێشبینییەکانی دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق:
- ڕۆژی یەکشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەور و هەتاودا دەبێت و لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارانبارین هەیە.
- پلەکانی گەرمای ڕۆژی یەکشەممە هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.
- لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە.
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما تاوەکو ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکەی ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کەشناسیى عێراق: کاریگەرى ئێل نینۆ جیهانییە و کاریگەرییەکانى لەسەر عێراق هێشتا ڕوون نییە
بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا