
قەیس خەزعەلى، ئەمینداری گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیا کە کەناڵ8 یەکێکیان بوو،، ئاماژەى بە دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانى عێراق بەگشتیی و پرسى کۆکردنەوەى چەک و تەواوکردنى کابینەى حکومەت بەتایبەت کرد.
لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى کشانەوەى هاوپەیمانان و کۆکردنەوەى چەکى گرووپەکان ڕایگەیاند، ئەو گرووپانەى تاوەکو ئێستا ئامادەنین چەکەکانیان ڕادەستبکەن، چەند داواکارییەکیان هەیە، لەوانە کشانەوەى هێزە بیانییەکان، پاراستنى ئاسمانى عێراق و بەکارنەهێنانى بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان، سەرۆکوەزیرانیش لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵێنیداوە ئەو خاڵانە جێبەجێ بکات.
لەوەڵامى پرسیارێکیشدا لەبارەى ئاستەنگییەکانى بەردەم تەواوکردنى کابینەى حکومەت، کە دەگوترێت پۆستى جێگرانى سەرۆکوەزیران بووەتە گرێکوێرە، قەیس خەزعەلى ئاماژەى بەوەکرد، بەستنەوەى کێشەى پێکهێنەهێنانى حکومەت بە براکەى و فراکسیۆنى سادیقوونەوە ناڕاستە، کێشەکان پەیوەست بە بەربژێرى وەزارەتى ناوخۆ و ناکۆکى یەکێتى و پارتى لەسەر بەربژێرى جێگرى سەرۆکوەزیران، سووننەکانیش لەسەر وەزارەتى ڕۆشنبیرى ناکۆکن.
گوتیشى، ئەوان سوورن لەسەر بەربژێرکردنى لەیس خەزعەلى بۆ جێگرى سەرۆکوەزیران، بەڵام لەیس خەزعەلى بەهۆى ڕابردووەکەى لە "بەرەى جیهاد و مقاوەمە" جێگای خۆشحاڵی سیستمی نیودەوڵەتی و بە دیاریکراوی ئەمریکا نییە.
لەبارەى چەکى پێشمەرگە و ئەو داواکارییانەى دەکرێت بۆ ئەوەى چەکى پێشمەرگەش بخرێتە چوارچێوەى دەوڵەت، ئەمینداری گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایگەیاند، چەکى پێشمەرگە لە چوارچێوەى دەستووردا باسکراوە، بەڵام پێویستە هێزەکانى پێشمەرگە لە ژێر فەرمانى فەرماندەى گشتیی هێزەچەکدارەکاندا بن.
ڕێبەر ئەحمەد: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە
عێراق داوای ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ڕەتکردەوە
چوارچێوەى هەماهەنگى پلانێکى نوێى بۆ کۆکردنەوەى چەکى گرووپەکان هەیە
بزووتنەوەى نوجەبا سەردانى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی کرد
