فەرماندەى هێزەکانى 70: داوامانکردووە هێزەکانمان بخرێنە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە
پووختەی هەواڵەکە:
- فەریق ڕوكن عومەر ساڵح: ئامادەین بۆ دروستکردنى سوپایەکى نیشتمانى
- وەک فەرماندەیی هێزەکانی :70 بە فەرمیی نووسراویان کردووە هێزەکانیان بخرێتە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
فەرماندەى هێزەکانى 70 ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمی نووسراویان کردووە تاوەکو هێزەکانیان بخرێنە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە. دووپاتیشیدەکاتەوە، هەموو کاتێک ئامادەبوون بۆ دروستکردنى سوپایەکى نیشتمانی.
لێدوانی فەرماندەی هێزەکانی 70 بۆ کەناڵ8
- ئەوان وەک فەرماندەیی هێزەکانی 70 بە فەرمیی نووسراویان کردووە تاوەکو هێزەکانیان بخرێتە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
- وەکو هێزەکانى 70 هەموو کات ئامادەبوون و دەستپێشخەرییان کردووە بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
- ڕۆژى 10ی ئەیلوولی 2026 وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆتاییهاتنى پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند.
فەریق ڕوكن عومەر ساڵح، فه رماندەى هێزەكانى 70 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8، ڕایگەیاند، ئەوان وەک فەرماندەیی هێزەکانی 70 بە فەرمیی نووسراویان کردووە تاوەکو هێزەکانیان بخرێتە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
دووپاتیشیکردەوە، وەکو هێزەکانى 70 هەموو کات ئامادەبوون و دەستپێشخەرییان کردووە بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕۆژى 10ی ئەیلوولی 2026 وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆتاییهاتنى پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند.
هێزەکان لە چوارچێوەی "فەرماندەیی دەڤەری یەک و دەڤەری دوو" بە فەرمی دەستبەکار بوون.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر یەکگرتنەوەکە
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى 10ی ئەیلوولی 2026 وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆتاییهاتنى پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند و هێزەکان لە چوارچێوەی "فەرماندەیی دەڤەری یەک و دەڤەری دوو" بە فەرمی دەستبەکار بوون.
وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، هەوڵدانی بەردەوام تاوەکو گەیشتین بەو دەرئەنجامەى هێزەکانی 70 و 80 لە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکبخەنەوە.
جەختیشیکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییە ڕیشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، (لیواو فیرقەو فەرماندەیی دەڤەر) ڕێکخرانەوە.
لە ساڵی 2022 و یەکسختنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکردووە
پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە لە ساڵی 2022ەوە دەستیپێکردووە، ئەوە دواى واژۆکردنى یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو خشتە کاتییەی دانرابوو، پێویستبوو تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026 تەواوی هێزەکان یەک بخرێنەوە.
لە سەرەتای ساڵی 2024 مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەرچووە
هەر لە چوارچێوەى هەنگاوەکانى چاکسازى و یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە لە سەرەتای ساڵی 2024دا، مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوون بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی دارایی، یاسایی و فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دوای نزیکەى 35 ساڵ یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ڕاگەیێنرا
وەزیری پێشمەرگە سەرکەوتنى پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى ڕاگەیاند
وەزیرى پێشمەرگە: لە دوا قۆناغى پرۆسەى یەکخستنەوەى پێشمەرگەداین
1 کاتژمێر پێش ئێستا