
وەزیرى دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، دەشڵێت، داوای بەشە بودجە لە عێراق دەکەن و داواکارە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی کرداری دەربهێنرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە هۆڵی ڤێر کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و گفتوگۆیان لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2027ـى عێراق و جێگیرکردنی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.
وەزیرى دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دیاریکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بەگوێرەى دوایین داتاکانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان.
ئاوات شێخ جەناب داوا دەکات، حکومەتی فیدراڵ هەمان مامەڵەی مووچەخۆرانی عێراق لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات و مووچەی هەرێم لە خەرجیی کرداری دەربهێنرێت.
وەزیرى دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لەگەڵ بەغداد لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتوونەتە ڕێكکەوتن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئەو سیستمە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
بە گوتەی ئاوات شێخ جەناب، حکومەتی هەرێمى کوردستان چاوەڕێ دەکات لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە ڕێکكەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم ئاستەنگەکان لەبەردەم بازرگانان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، کە خۆی لە لابردنی بازگەکان و پێدانی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی و چارەسەری کێشەی باج دەبینێتەوە.
قوباد تاڵەبانی و هۆلی ڤێر: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چڕکراونەتەوە
وەزیری بازرگانیی بۆ کەناڵ8: کێشەکانی سیستمی ئەسیکۆدا لەهەرێمی کوردستان چارەسەردەکرێن
هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتوونەتە خاڵی بڕیاردان
جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە




