
وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان، دووشەممەى ئەم هەفتەیە مووچەى مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەوەى خستۆتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە 21ـى ئەیلول مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت تا ڕۆژی پێنج شەممە 24ـى ئەیلول سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان کاتدا مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لە دوای 24ـى تەمووزى 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستان دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لەهەرێمى کوردستان زیاتر لە 86 هەزار مامۆستاو فەرمانبەرى گرێبەست بوونیان هەیە، کە 37 هەزارو 933 مامۆستاى گرێبەستى سەر بە وەزارەتى پەروەردە و چوار هەزار و 100 مامۆستاى گرێبەستى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مووچەى مانگى هەشتى فەرمانبەران و خانەنشینان لە ڕۆژی سێ شەممە 15 بۆ 19ـى ئەیلول دابەشکرا.
پۆڵا سیروان: داوامان کردووە مووچەی گرێبەستەکان بخرێتە بودجەی 2027ـەوە
بەغداد مەرج بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم دادەنێت
دیلان غەفوور: هەوڵێکی زۆر هەیە فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی
