
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8 ڕاگەیاند، ڕێوڕەسمى سبەی تایبەت یە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەلاى هەموو کوردێکەوە هەنگاوێکى زۆر جێگەى بایەخە و، لەمەودوا یەک پێشمەرگە لە دەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگە نامێنێت.
بایەخی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنی هەردوو دەڤەری یەک و دوو
سبەی هەردوو دەڤەری یەک و دوو دەستبەکار دەبن و ئەم پرۆسەیە لە ڕووی کارگێڕی و داراییەوە، هەنگاوێکی گرنگە.
اوکارییەکانى هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوامە و تا ئێستاش عێراق و هەرێمى کوردستان پێویستیان بە پشتیوانیى هاوپەیمانان هەیە.
لە رێوڕەسمی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەرپرسانى باڵاى حکومەت و نوێنەرى هاوپەیمانان و عێراق بەشدار دەبن.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە دواى 30ـى ئەیلوول ئەرکى زیاتر دەکەوێتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی هەردوو دەڤەری یەک و دوو دەستبەکار دەبن و ئەم پرۆسەیە لە ڕووی کارگێڕی و داراییەوە، هەنگاوێکی گرنگە.
دڵشاد شەهاب جەختیکردەوە، هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوامە و تا ئێستاش عێراق و هەرێمى کوردستان پێویستیان بە پشتیوانیى هاوپەیمانان هەیە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە رێوڕەسمی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەرپرسانى باڵاى حکومەت و نوێنەرى هاوپەیمانان و عێراق بەشدار دەبن.
دەربارەی ئەرکی داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە دواى 30ـى ئەیلوول ئەرکى زیاتر دەکەوێتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، جگە لەوەش پڕکردنەوەى شوێنى هێزەکانى هاوپەیمانان ئاسان نابێت.
دڵشاد شەهاب لە بەشێکی دیکەی وتەکانی جەختیکردەوە، ئەوەى سبەى دەکرێت گەورەترین ڕێزە بۆ قوربانییەکانى پێشمەرگە و سبەى وەفایەک پێشکەشى قوربانییەکانى پێشمەرگە دەکرێت.
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بۆ کەناڵ8: پێشوازی لە هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەی هێزەکانی 70 کۆبوونەوە
فەرماندەى هێزەکانى 70: داوامانکردووە هێزەکانمان بخرێنە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە