شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیی: سەربازگەى باشیک ڕادەستى هێزە عێراقییەکان کرا
پووختەى هەواڵەکە
- شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیی: سەربازگەى باشیک ڕادەستى هێزە عێراقییەکان کرا.
- سەعد مەعن: تەنیا هێزە عێراقییەکان دەچنە سەربازگەکە.
- سەعد مەعن: بە چەند قۆناغێک تورکیا سەرجەم بنکە سەربازییەکانى لە عێراق ڕادەستدەکات.
- سەعد مەعن: ئەم هەنگاوە دەستپێکە بۆ گەڕانەوەى تەواوەتى دەسەڵاتى دەوڵەت بۆ شنگال و کۆتاییهێنان بەسەر بوونى چەکدارى بیانى لەو سنوورە.
سەرۆکى دەستەى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ڕادەستکردنى سەربازگەى باشیک بە هێزە عێراقییەکان لەلایەن تورکیاوە هەنگاوێکى ستراتیژیى گەورەیە بۆ پاراستنى سەروەرى خاکى عێراق و نیشانەى پاراستنى خاکى وڵاتەکەیە لەلایەن هێزە سەربازییەکان.
ڕادەستکردنى سەربازگەکە
- سەعد مەعن ڕایگەیاندووە، ڕادەستکردنەوەى ئەم سەربازگەیە ڕاستەوخۆ بە هێزە عێراقییەکان، جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو بنەمایەى کە هێزە فەرمییەکان پارێزگارى خاکى وڵاتەکە دەکەن نەک هیچ هێز و گرووپێکى دیکە.
- سەعد مەعن: ئەم هەنگاوە دەرگایەک دەکاتەوە بە ڕووى ڕێکخستنەوەى ئاسایشى پارێزگاى نەینەوا و ناوچەکانى دەوورووبەرى موسڵ و رێککەوتنەکەى نێوان عێراق و تورکیا لێکەوتەى سیاسى و دیپلۆماسى گرنگى دەبێت.
- ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکى جێگرەوە لە جیاتى ئەوەى کە تورکیا بە بنکەى سەربازى لە عێراق بێت پەىیوەندییەکان دەگۆڕێت بە پەیوەندى ئابوورى و هەماهەنگیی ئەمنیی گرنگ لە نێوان هەردوولا و هۆکارێک دەبێت بۆ خێراترکردنى کارکردن لە پڕۆشەى ڕێگەى گەشەپێدان لە نێوان هەردوو وڵات.
- سەعد مەعن: ئەم هەنگاوە دەستپێکە بۆ گەڕانەوەى تەواوەتى دەسەڵاتى دەوڵەت بۆ شنگال و کۆتاییهێنان بەسەر بوونى چەکدارى بیانى لەو سنوورە.
سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندنى جەنگیی عێراق دەڵێت، ئێستا ڕێککەوتنى سەربازیی نێوان تورکیا و عێراق لە خاڵى گفتوگۆوە گەیشتووەتە خاڵى جێبەجێکردن و بەگوێرەى ئەو خشتەیەى لەسەرى ڕێککەوتوون سەرجەم بنکە سەربازییەکان ڕادەستى سوپاى عێراق دەکرێتەوە و لەم چوارچێوەیەشدا دەسەڵاتى سەربازیی دەگەڕێتەوە ئەو ناوچانە و لە چوارچێوەى بەرنامەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت کۆتایی بە گرووپە چەکدارەکانى شنگال دەهێندرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
زانیاریی کەناڵ8: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی تورکیا سەربازگەی باشیک- زلێکان چۆڵ دەکەن
کەناڵ8 ئاشکرایکرد و ئەردۆغان و زەیدی پشتڕاستی دەکەنەوە؛ تورکیا دەکشێتەوە
تۆم باراک: کشانەوەی سەربازیی تورکیا لە عێراق خاڵی وەرچەرخانە
27 خولەک پێش ئێستا