بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 26 ملیۆن تمەنە
ئارا ئیبراهیم 55 خولەک پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 26 ملیۆن تمەنە.
- لە بازاڕی دراوی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 26 ملیۆن تمەنە بە حەواڵە.
- بە کاش 23 ملیۆن و 400 هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت.
- نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی لە بازاڕی دراو بە 650 دیناری عێراقی مامەڵەى پێوە دەکرێت.
دابەزینی بەهای تمەن پەیوەستە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە گەڕانەوە بۆ بژاردەی هێرشی سەربازی دژ بە تاران بە کراوەیی هێشتووەتەوە.
ترسی هاوڵاتییان لە هەڵاوسان
- سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و دۆخی نادیاری ئابووری وایکردووە هاووڵاتییانی ئێران بۆ پاراستنی سامانی ڕۆژانەیان لە هەڵاوسان، بە لێشاو پەنا بۆ کڕینی زێڕ، دۆلار و یۆرۆ ببەن.
- کاردانەوەی هاوڵاتییانی ئێرانی گوشاری زیاتری لەسەر کەمبوونەوەی بەهای دراوی نیشتمانی دروستکردووە.
- لە ماوەی مانگی ڕابردوودا تمەن لە 22 ملیۆنەوە بۆ سەروو 25 ملیۆن بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، بەردەوامیی دۆخی ناسەقامگیری و سنووردارکردنی هەناردەی نەوتی ئێران، سەرچاوەی سەرەکیی کەمبوونەوەی دراوی بیانییە لە بانکەکان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد دا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەهای 100 دۆلار لە تاران 25 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند
پاکێجی نوێی سزاکانی ئەمریکا بەهای تمەنی ئێرانی دابەزاند
ئارا ئیبراهیم
55 خولەک پێش ئێستا