بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
لە چەند شوێنێکى کەرکووک و شنگال و هەولێر ئاو کۆبووەتەوە و پێشبینى دەکرێت لە چەند ناوچەیەکى دیکەش کۆببێتەوە.
لە شارى هەولێر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.
شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کەشناسی پێشبینى کردووە، ناسەقامگیری کەش بەردەوام بێت و هەندێک کات بارانبارین و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
لە دوێنێوە بارانی بەخوڕ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
لە زۆرێک لە ناوچەکان وەک هەولێر، کەرکووک و چۆمان و کفری و شنگال بەرزبوونەوەی ئاو و لافاو دروستبووە.
لە شەقامى 120 مەترى بەهۆى کۆبوونەوەى ئاو، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گیریان خوارد.
کۆبوونەوەى ئاو هاتووچۆى لە بەشێکى شەقامەکە پەکخست.
بەهۆی بارانبارین شاخێک لە ڕێگەی هامڵتۆن نزیک لەسنوری قەزایی چۆمان داڕما.
هەڵکردنی شەپۆلێکی بای بەهێز و بارینی بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەبروسکە، کارەبای بەشێک لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی کۆیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر کارەبا نەما.
لە کفری بەهۆی زۆری ڕێژەی دابارینەوە بەرزبوونەوەی ئاو لە زۆرێک لە گەڕەکان دروستبوو.
ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێ شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبروسکە دەبێت.
پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوربەرى "بەحرکە، خەبات و هیران و شەقڵاوە و کۆیەو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ ، بەردەرەش، بجیل، دینارتە) ، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت.
لە ئێوارەوە کەشی ناوچەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.
کەرکووک دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە؛ بارانی بەلێزمە و مەترسی لافاو هەیە
پێنج شاخەوان لە بناری چیای هەڵگورد بێسەروشوێن بوون دواتر دۆزرانەوە
