بە دەنگى ئەو پەرلەمانتارانە پارتى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى پێکهێنا.
پەرلەمانتارەکان ئاگادار کراون کە بۆیان نییە بچنە دەرەوە و تێکەڵی کەس بن.
گومان دەکرێت ئەو پەرلەمانتارانە بە پارە هەڵوێستى سیاسییان گۆڕدرا بێت.
زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت ئەو پەرلەمانتارانەی بەخۆیان گوت سەربەخۆین و ئازادانە دەچینە پەرلەمانی کوردستان، ئێستا لەلایەن ئەو حیزبەی مامەڵەکەی پێوەکردن، لە یەکێک لە هۆتێلە ڕاقییەکانی هەولێر دانراون.
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی لەو هۆتێلەن 8 کەسن و دەستبەسەر کراون.
پێیان گوتراوە بۆتان نییە بچنە دەرەوە و تێکەڵی کەس بن، بەو حسابەی مەترسییان لەسەرە.
ئەم پەرلەمانتارانە وایانزانی تەنیا بۆ یەک دانیشتن و یەک جار ئەم سەفقەیان لەگەڵ کراوە، بەڵام وانییە.
ئەوەتا پارتی لە هەولێر هەموویان لە شەڵتەرێک ناوە و نەک ئازادی فیکر و بۆچوون، ئازادیی جەستەیشی لێ زەوتکردوون و بۆیان نییە بچنە دەرەوە.
ئەمەش لەپێناو ئەوەی نەوەک ئەم پەرلەمانتارانە یەکێک یان دووانیان ڕایان بگۆڕێ و بەخۆیاندا بچنەوە.
ئەوکات بۆ دانیشتنی داهاتوو نەچنە ژوورەوە و کێشەی ڕێژەى یاسایى بۆ دانیشتنەکە دروستبێت.
ڕۆژى 4ـى تشرینى دووەمى 2026 بەبێ بەشداریکردنى فراکسیۆنە سەرەکییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا و بە دەنگى ئەو هەشت پەرلەمانتارە، دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردرا و ئەمەش کاردانەوەیەکى توندى نێوخۆیى دروستکرد و بەو هۆیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کشانەوەى لە حکومەتى کاربەڕێکەر ڕاگەیاند.
دوکەڵى ئاگرى بڕیارە تاکلایەنەکەى پارتى لە بەغداد بەرز دەبێتەوە
ڤیکتۆریا تایلۆر: ئیدارەی ترەمپ وەک ئیدارەکانی پێشوو گرنگی بە هەرێمی کوردستان نادات
کونسوڵى گشتیى فەڕەنسا ڕەتیدەکاتەوە بۆ پیرۆزبایی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبێت
