ڕێگای پشتێنەیی دووزخورماتوو بەرگەى بارانێکى نەگرت

ڕێگای پشتێنەیی دووزخورماتوو بەرگەى بارانێکى نەگرت

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • دواى دووجار چاککردن ڕێگای پشتێنەیی قەزای دووزخورماتوو تێکچوو.

  • لافاو و زۆربوونی ئاوی چەمی ئاوەسپی، بەشێک لە ڕێگاکەى ڕاماڵى.

  • ڕێگاکە بەڕووى هاتووچۆدا بەتەواوی داخراوە و بارهەڵگرەکانیش وەستاون.


ڕێگاکە زیاتر بۆ بارهەڵگر بەکار دەهات، بەو هۆیەوە جموجوڵی بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغداد و باشوری عێراق لە ڕێگای کەرکووکەوەوە ڕاوەستاوە، ئەمە جگە لەوەی وەک شوفێری بارهەگرەکان دەڵێن جگە لە ئەوان بژێویی هەزاران کەس و خاوەنی دووکان و چێشتخانەکان لەسەر جموجوڵی ئەوانە کە ئێستا ڕاوەستاوە .


ڕێگاکە و حکومەت

  • ساڵی رابردوو حکومەتی خۆجێی سەڵاحەدین بە کۆنکریت ڕێگاکەی دروست کرد.

  • پاش چەند رۆژێک بەهەمانشێوە داڕووخا و دواتر جارێکی دیکە دروستی کردەوە.

  • ئەمساڵ پێش هاتنى زستان جارێکى دیکە دارووخا .

  • لەناو شاری دووزخورماتووەوە لەسەر چەمەکە پردێکی دیکە هەیە.

  • بەهۆی لافاوەوە، ساڵی رابردوو سایدێکی دارووخا و ئێستا لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە ڕێگاکە بووەتە یەک ساید.

ئەو پردەی تاکە ڕێگایەکی ماوە تەنیا بۆ ئۆتۆمبیلی بچووک بەکار دێت، چونکە ئەویش بەهۆی لافاوی چەمی ئاوەسپیەوە بەشی زۆری دنگەکانی بەدەرکەوتوون و زۆر لاواز بووە و بەکەڵکی بەکارهێنانی نایەت لەلایەن بارهەڵگرەکانەوە .

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

زانیاریى نوێ؛ بارانبارین بەردەوام و ئاویش لە چەند شارێک بەرز دەبێتەوە

کەرکووک دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە؛ بارانی بەلێزمە و مەترسی لافاو هەیە

کەناڵ8

Sat Nov 07 2026

Loading related news...