
بەرپرسانى یەکێتى بڕیارەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ کشانەوە لە حکومەت جێبەجێ دەکەن.
کشانەوەکە لە کاردانەوەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانە لەلایەن پارتییەوە.
یەکێتى لە کابینەى نۆیەم دەیان پۆستى بە دەستەوەیە.
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان چەندین پۆستى باڵاى لە حکومەت، سەرۆکایەتى و فەرمانگە و دەستە و دەزگاکان هەیە. بۆردى حکومەت هەنگاوەکانى بۆ کشانەوە دەستپێکردووە و کەناڵ8 ئەوەى دەستکەوتووە، لە سەرەتاى ئەم هەفتەیە ناچنەوە بۆ سەر کارەکانیان و بڕیارەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێبەجێ دەکەن.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان.
جەعفەر شێخ مستەقا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان.
دارا ڕەشید، وەزیرى پلاندانان، حەمەى حەمە سەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى کاروبارى پێشمەرگە، ئارام حەمەى مینا، وەزیرى خوێندنى باڵا.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران.
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین.
ژووان سابیر، سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزار.
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان.
بریکارى وەزارەتەکان:
شیلان عارف، بریکارى وەزارەتى داد.
چەتۆ ساڵح، بریکارى وەزارەتى ناوخۆ.
ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.
ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکارى وەزارەتى تەندروستى.
زێندین مەولود، بریکارى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى.
عەلى عوسمان، بریکارى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى.
دابان شەدەڵە، جێگرى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە.
بەڕێوەبەرە گشتییەکانى (گومرگ، بودجە، باجەکان، دڵنیایی) لە وەزارەتى دارایی، تۆمارى کۆمپانیاکان لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتى کشتکاڵ و کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان.
قارەمان سلێمان، بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى هەرێمى کوردستان.
دەیان پۆستى دیکەى جێگرى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران لە ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکانى حکومەتدا.
ڕۆژى 5ـى تشرینى یەکەم، پاش تەواوبوونى کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانى، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئەم حکومەتە فەشەلى هێناوە، بۆیە یەکەم بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان، دواى ئەم شتە، ئەوەیە، کە ئێمە لەم دەقەیەوە ئەکشێینەوە لەم حکومەتە فاشیلە، کە بەخۆى دەڵێت، حکومەتى کوردستان".
بڕیارەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى، پاش ئەوە هات، پارتى بەبێ یەکێتی، جوڵانەوەى نەوەى نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ و لایەنى دیکە، دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى هەڵبژارد.
کاردانەوەی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میدیا جیهانییەکان
مونا قەهوەچی: سبەى دەچینە پەرلەمان
پەرلەمانتارە بەناو سەربەخۆکان لە هۆتێلێکی هەولێر دەستبەسەر کراون
