/

رۆبۆتێک ریکۆردێکی نوێی یاریی ماربڵ مەیز تۆماردەکات

چەند توێژەرێک لە زانکۆی زیورخ، رۆبۆتێکیان درووست کردوە کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات، لە کاتێکی زۆر کەمدا یارییەکی قورسی شیکارکردووە، بەناوی ماربڵ مەیز.

رۆبۆتەکە ناوی سایبەر رەنەرە، لە رێگەی کامێرایەکەوە چاودێری یارییەکە دەکات و لێەوەی فێردەبێت، ئامانجی یارییەکەش ئەوەیە هەڵماتێک بەناو تۆڕەڕێیەکدا دەرباز بکەیت بەبێ ئەوەی بکەوێتە هیچ کونێکەوە، لە رێگای خوارکردنەوەی تەختەکە.

توێژەران ماوەی شەش کاتژمێریاندا بە رۆبۆتەکە و چەند کەسێک تاوەکو خۆیان فێری یارییەکە بکەن، دەرکەوت کە بەشێک لە مرۆڤەکان نەیانتوانیوە بە سەرکەوتووی یارییەکە تەواو بکەن، لەکاتێکدا رۆبۆتەکە بە 14 چرکە و نیو یارییەکەی تەواو کردووە، دەڵێن کە ئەمە ریکۆردێکی نوێی جیهانییە لەم یارییەدا و پێشتر کەس نەیتوانیتوە بەم خێراییە فێرببێت و تەواوی بکات.