توێژەرانی زانکۆی کارنێگی مێلۆن لە ئەمریکا، توانیویانە پەرە بە رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ بدەن کە لە دورەوە کۆنترۆڵدەکرێت و توانای هەیە جوڵە ئاڵۆزەکانی هاوشێوەی مرۆڤ دووبارە بکاتەوە.
هیومن تو هیومەنۆید، ناوی رۆبۆتەکەیە لە رێگای کامێرایەکی ئاڕ جی بییەوە، چاودێری ئەوکەسە دەکات کە کۆنترۆڵی دەکات و کەسەکە هەر جوڵەیەک بکات ئەویش ئەنجامی دەداتەوە.
پسپۆڕانی زانکۆکە دەڵێن پێشتر ئەم جۆرە رۆبۆتانە توانای هەندێک جوڵەی قورس و ئاڵۆزیان نەبوو، بەڵام بەهۆی داهێنانەکەیان ئێستا رۆبۆتەکان جوڵە وەرزشییەکانی وەک بۆکسێن و تۆپی پێ ئەنجامدەدەن، چاوەڕواندەکرێت لە داهاتووشدا جوڵەی ئاڵۆز و قورستر ئەنجامبدەن.
توێژەرانی زانکۆکە ئامانجیان لە پەرەپێدانی ئەمجۆرە رۆبۆتانە، بەکارهێنانیانە لە یارمەتیدانی رێکارە پزیشکییەکان و بەهاناوەچوونی خەڵکی لەکاتی رووداوە سروشتییەکان و ئەو جێگا سەختانەی مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکەن