/

ژیریی دەستکرد هۆنراوە و ئاوازی گۆرانی ئامادە دەکات

چیدیکە پێویست ناکات ئامێرێکی میوزیکی بزانیت یان دەنگت خۆشبێت بۆ ئەوەی گۆرانییەک بەرهەمبهێنیت، ئێستا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە هاوکاری ئەپی میوزیکی (جێن ئەی ئای سونۆ)، تایبەتمەندییەکی بۆ چاتبۆتی ژیریی دەستکردی (کۆپایڵەت) زیادکردووە، کە بەتەنها پێدانی رستەیەک میوزیک و هۆنراوەی گۆرانییەکت بۆ ئامادە دەکات و هەر خۆشی گۆرانییەکەشت بۆ دەڵێت.

ماوەیەکە سەرهەڵدانی درووستکردنی میوزیک بە ژیریی دەستکرد نیگەرانی هونەرمەندانی لێکەوتۆتەوە، ئەوان دەڵێن ئەمە رەوا نییە، کارەکانمان بەبێ پرسی ئێمە دەبرێت و بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنرێت، دواتریش میوزیکی نوێی پێ بەرهەم دەهێنن بەڵام کۆمپانیاکان دەڵێن رێگە نادەین بەرهەمەکانی ئەوان کۆپی بکرێت و مافیان پارێزراو دەبێت.