ئەپڵ ڤیژن پڕۆ لەمانگی شوبات بەردەست دەبێت

خواستی داواکردنی پێشوەختەی هێدسێتی ئەپڵ ڤیژن پرۆ، لەئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبوو و ژمارەیەکى زۆرى لێماوەتەوە.

لەپاش نمایشکردنی هێدسێتی ئەپڵ ڤیژن پرۆ، ناونوسینی داواکردنی پێشوەختە بۆ بەدەستهێنانی ئامێرەکە دەستیپێکرد، بەڵام نەیتوانی وەکو پێویست بفرۆشرێت و ژمارەیەکی زۆری لێماوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە خەمڵاندنی بەردەستبوونی ئامێرەکە لەنێوان 60 بۆ 80 هەزار دانە بوو.

ئامێرەکە بەسێ جۆری جیاواز بەردەستدەبێت و نرخەکانیان جیاوازە، جۆری یەکەمیان بۆ بیرگەی 256 گێگابایت نرخەکەی لە سێ هەزار و 500 دۆلارەوە دەستپێدەکات، جۆری دووەم بۆ بیرگەی 512 گێگابایت سێ هەزار و 699 دۆلارە و بۆ بیرگەی یەک تێرابایت نرخەکەی سێ هەزار و 899 دۆلاری ئەمیکییە.

جۆری یەکەم لەبیرگەی 256 گێگابایت و هەرزانترینیان خواستى زۆر لەسەربووە و فرۆشراوە، بەپێچەوانەی دوو جۆرەکەى دیکە کە وەکو پێویست نەفرۆشراون.

ئەپڵ ڤیژن پرۆ بڕیارە لە 2ی شوباتی ئەمساڵ لەبازارەکاندا بەردەستبێت، ناونوسینی پێشوەختە بۆی دەستیێکردووە.