گوگڵ تایبەتمەندیی ژیریی دەستکرد بۆ وێبگەڕی کرۆم زیاد دەکات

گوگڵ کرۆم سێ تایبەتمەندیی نوێی ئەی ئای، زیاد دەکات بۆ ئەوەی گەڕان بۆ بەکارهێنەران ئاسانبکات.

کۆمپانیای گوگڵ بڵاویکردەوە، بەمنزیکانە سێ تایبەتمەندیی نوێی ژیریی دەستکرد بۆ وێبگەڕی کرۆم زیاد دەکات، بەمەش بەکارهێنەران دەتوانن بەشێوەیەکی کاراتر و ئاسانتر گەڕانەکانیان ئەنجامبدەن.

یەکێک لە تایبەتتمەندییە نوێیەکانی ئەی ئای لەناو کرۆمدا، پێیدەگوترێت "گرووپی تابەکان" کە رێگە بە بەکارهێنەراندەدات گرووپی گەورەی تابەکان رێکبخەن، ئەم تایبەتەمەندییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێشنیاز دەکات و پاشان گرووپ دروستدەکات بە پشتبەستن بەوەی کە بەکارهێنەر چ تابێکی کردووەتەوە.

دووەم تایبەتمەندی ئەی ئای گوگڵ کرۆم، یاریدەدەرێکی نوسین زیاد دەکات کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات و یارمەتی بەکارهێنەران دەدات، بە متمانەی زیاترەوە بنوسن و بڵاویبکەنەوە لە راپۆرت و ئیمەیڵی کار و سۆشیالمیدیا.

کۆتا تایبەتمەندیی ژیرییە دەستکردەکەی گوگڵ کرۆم، دروستکردنی واڵپەیپەر، یاخود وێنەی رووکاری وێبگەرەکەیە، کە بەبەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و تەنها بە نووسینی چەند وشەیەکی دیاریکراو، رووکارێکی هونەریت بۆ دروستدەکات.