ژیریی دەستکرد دەتوانێت بەیەك دڵۆپ خوێنی وشك شێرپەنجە دەستنیشانبكات

ژیریی دەستكرد لە رێگەی خوێنی وشكبووەوە دەتوانێت شێڕپەنجە دەستنیشانبكات.

زانایان لە چین بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد پشکنینێکیان دروستکردووە، کە بە بەکارهێنانی یەک دڵۆپ لە پەڵەی خوێنی وشك دەتوانێت شێرپەنجە دەستنیشان بکات.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا، کە تیایدا تیشک خرایەسەر شێرپەنجەی پەنکریاس و گەدە و کۆڵۆن و ریخۆڵە، توێژەران مۆدێلێکی ژیریی دەستکردیان لەسەر چەند سەد نمونەیەکی خوێنی ئەو کەسانە تاقیکردەوە کە تووشبوون بە شێرپەنجە و بۆیان دەرکەوتووە کە پشکنینی دڵۆپە خوێنی وشک زیاتر وردە لە چاو پشکنینەکانی ئێستا کە خوێنی تەواو بەکاردەهێنن.

بە بەراورد لەگەڵ نمونەی خوێنی تەواو، پشکنینی خوێنی وشک زیاتر جێگیربوو لە گەرمیدا، کەمتر تێچووی هەبوو و خێراتر بوو بۆ ئەنجامدان، شوێنی فیزیکی کەمتری دەگرت و گواستنەوەی ئاسانتر بوو، ئەمەش وایکرد بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو کە زۆرجار شێرپەنجەیان تێدایە دەستیان پێبگات.

بەڵام پێش ئەوەی پزیشکەکان دەستبکەن بە بەکارهێنانی ئەم پشکنینە لەسەر نەخۆشەکانیان و بۆ هەمووان بەردەستی بکەن، پێویستە ئەم تەکنەلۆجیایە لەسەر هەزاران کەس تاقیبکەنەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی دۆزینەوەکانیان.