ئەنجوومەنى مامۆستایانى ناڕازى رایگەياند، ئەمڕۆ خۆپیشاندانى سەرتاسەرى لە سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەسەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین بەڕێوەدەچێت، تاوەكو جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان بەردەوامدەبن لە بایکۆتکردنى پرۆسەى خوێندن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی شوباتى 2024، ئەنجوومەنى مامۆستایانى ناڕازى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان درێژه پێده‌ده‌ن تاوەكو ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانیان".
هەرچەندە بەرپرسانی پەروەردە داوایان لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کردبوو لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە بچنەوە قوتابخانەکان و کۆتایی بەبایکۆت بهێنن، بەڵام ئەو داواکارییە تاوەكو ئێستا لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانەوە جێبەجێنەکراوە.
خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مامۆستایانى ناڕازى له‌سه‌رجه‌م پەروەردەکانى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ره‌تیانكردووەته‌وه بچنه ژێر بارى فشار وهه‌ڕه‌شه‌كان وده‌ڵێن، شۆڕشى شكۆ وبژێوییان ده‌ستپێكردوه.
ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدایە، پەروەردەکانى ئەو سنوورانە دوایین مۆڵەتیان داوەتە مامۆستایان تاوەكو بگەڕێنەوە سەر هۆڵەکانى خوێندن، ئەگینا رێکارە یاساییەکانى بەردەوامى بایکۆت و دەوامنەکردن دەستپێدەکەن.