باوک و دروستکەری "دراگۆن بۆڵ" کۆچیدوایی کرد

گەورە شێوەکار و دروستکەری ئانیمەیشنی ژاپۆنی، ئاکیرا تۆریاما، لە تەمەنی 68 ساڵییدا کۆچیدوایی کرد، ئەم کەسایەتییە، بە یەکێک لە کاریگەرترین شێوەکارەکانی بواری کۆمیک و ئانیمەیشنی ژاپۆنی دادەنرا، کە توانای دروستکردنی جیهانێکی ناوازە و تایبەتی پڕ لە کارەکتەری جیاواز هەبوو.

ئاکیرا تۆریاما، تەنها شێوەکارێکی ئاسایی وڵاتی ژاپۆن نەبوو، بە خەیاڵ و ئەندێشە فراوانەکەی لە دروستکردنی کارەکتەر و جیهانی پڕ لە وردەکاریی و جیاوازدا، تایبەتمەندییەکی گەورەی بە مانگا و ئانمەیشنی ژاپۆنی دروستکردبوو.

تۆریاما، یەکی ئازار، بەهۆی خوێنبەربوونی ناو پەردەی مێشک، لە تەمەنی 68 ساڵییدا، کۆچیدوایی کرد، ئەم هونەرمەندە شێوەکارە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر مانگای ژاپۆنی دروستبکات، دامەزرێنەری یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی مانگا بووە لە وڵاتەکەیتدا، توانیویەتی ئانمیشەینی بەناوبانگی "Dragon Ball" دروستبکات و ببێت بە ئیلهامبەخشی دەیان فیلم و زنجیرە و یاری ئەلیکترۆنی.

لە چوارچێوەی راگەیەندراوێکی تایبەتدا، کۆمپانیاکەی رایگەیاند؛ تۆریاما هێشتا لە نێوەندی دروستکردن و بەرهەمهێنانی چەند کارێکی ناوازە بووە، بە خولیایەکی مەزنەوە هەوڵی بەردەوامبوونی داوە.

ژیانی هونەریی تۆریاما ماوەی 45 ساڵی خایەندووە، لەم ماوەیەدا، توانیویەتی دەیان کاری مەزن و ناوازە ئەنجامبدا، لە دیارترینیان: زنجیرەی دراگۆن بۆڵ، کە لەنێوان ساڵانی 1984 بۆ 1995 لە نووسینی بەردوام بووە و 519 بەشی لێ بەرهەمهێنراوە، کە لە ئاستی دروستکردنی ئانیمەیشندا، 153 ئەڵقەی لێ دروستکراوە.