لە چەند ناوچەیەکی تورکیا 224 کۆچبەر دەستگیرکران

لە سنووری هاتای 123 کۆچبەر و 25 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتیی بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکراون

لە چەند شارێکی تورکیا دەیان کۆچبەر و قاچاخچی دەستگیرکران و دەیانی دیکەش لە خنکان رزگارکران.

هێزە ئەمنییەکان لە سنووری ئەدیرنە 20 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد کە هاوڵاتیی ئەفغانستان و پاکستان بوون، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی فۆچای سەربە ئیزمیریش 35 کۆچبەری نایاسایی رزگاڕکران کە 13ـیان منداڵ بوون.

هاوکات لە شارۆچکەکانی سەفەریحیار و دیکیلی سەربە ئیزمیر 33 کۆچبەر دەستگیرکران کە نۆیان منداڵ بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ترابزۆنیش لە باکووری تورکیا دەستگیرکردنی 11 کۆچبەری راگەیاند و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی بۆدروومی سەربە موغڵاش، 34 کۆچبەر لە خنکان رزگارکران کە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیان، داوای بەهەناوەچوونیان کردبوو، هەر لە هەمان ناوچە 37 کۆچبەری دیکە دەستگیرکران.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە دوو هەفتەی رابردوودا لە سنووری هاتای 123 کۆچبەر و 25 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتیی بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکراون.