ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا: لە پەسەندکردنی یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک پەلە ناکەین

لۆگۆی تیکتۆک. فۆتۆ: حەمە سوور

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، پەلەکردن لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک بە پێوسیت نازانین و بۆچوونمان وایە هەر پەلەکردنێک بەبێ لێکدانەوەی هەموو لایەنە باش و خراپەکانی زیانمان پێدەگەیەنێت.

رۆن وایدن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند، ئەو تۆڕانە بەردەوام لە فراوانبوون و گۆڕانکاریی خێرادان، لەبەرئەوە پەلەکردن و رێگەنەدان بە کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەبارەی راستییەکان زیانمان پێدەگەیەنێت.

رۆژی چواری چوارشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی پەسەندکرد و رایگەیاند، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستیی چینەوە کۆنترۆڵکراوە و بەکارهێنانی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە زیان بە  ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێویستە سەرۆکی ئەمریکاش یاساکە پەسەند بکات، بەڵام تێپەڕاندنی یاساکە ئەو بەربەستە تێدەپەڕێنێت بەوپێیەی پێشتر جۆ بایدن رەزامەندی لەسەر قەدەغەکردنی تیکتۆک دەربڕیووە.