سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە یادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە رایگەیاند، كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌يه‌كه له زنجيره‌يه‌ك تاوان و جينۆسايد و ئه‌نفال و زينده‌به‌چاڵكردن، كه زۆر دڕندانه ده‌رهه‌ق به گه‌لى سته‌ملێكراوى ئاشتيخواز و ژياندۆست و مرۆڤپه‌روه‌رى كوردستان كراوه.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا گوتویەتى،"له 36ه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌سات و تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى زياتر له پێنج هه‌زار شه‌هيدى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان داده‌نوێنين، به‌رێز و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاريان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانييانه ده‌نێرين كه هێشتا به شوێنه‌وار و پاشماوه و نه‌خۆشييه‌كانى ئه‌و تاوانه‌وه ده‌ناڵێنن".
باسى لەوەشکردووە، كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌يه‌كه له زنجيره‌يه‌ك تاوان و جينۆسايد و ئه‌نفال و زينده‌به‌چاڵكردن كه زۆر دڕندانه ده‌رهه‌ق به گه‌لى سته‌ملێكراوى ئاشتيخواز و ژياندۆست و مرۆڤپه‌روه‌رى كوردستان كراوه، ته‌نيا گوناهيشى ئه‌وه‌بووه له وڵاتى خۆي‌دا داواى ماف و ژيان و ئازادى و شكۆمه‌ندى كردووه. ئه‌گه‌ر هيچ دادپه‌روه‌رييه‌ك هه‌بوايه ته‌نيا جينۆسايدى هه‌ڵه‌بجه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان بناسرێن.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، له‌م ياده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى رژێمى پێشوو له‌هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له هه‌موو بواره‌كانيشدا باش‌ترين خزمه‌ت بكرێن، بۆ ئه‌مه پێويسته حكومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه‌كان و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانيان جێبه‌جێبكات، له‌سه‌ر ئاستى جيهانيش ده‌بێت كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز رێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژيى ئاوا له‌هيچ شوێنێك دووباره ببنه‌وه.
جەختى لەوەشکردووەتەوە، ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانن به‌هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، بۆيه ئێستاش ئه‌ركى هه‌مووانه به يه‌كڕيزى و ته‌بايى بيانپارێزن و گيانى شه‌هيدان و دڵى خێزان و كه‌سوكاريان شاد بكه‌ن، تاوەکو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێين.