توێژەران لە زانکۆی لۆس ئانجێلس کالیفۆڕنیا، لە ئەمریکا توانیویانە ئامێرێکی نوێ دروستبکەن بۆ یارمەتیدانی ئەوکەسانەی نەخۆشییەکانی دەنگە ژێیان هەیە و توانای قسەکردنیان لەدەستداوە.
ئامێرەکە بەنزیکەیی یەک ئینچە و پێکهاتەیەکی نەرم و تەنکی چوارگۆشەیی هەیە، دەتواندرێت بە پێستی قورگی کەسەکەوە ببەسترێت و جوڵەی ماسولکەکانی قوڕگ بە رێژەی 95 % درووستی بگۆڕێت بۆ قسەکردنی بیستراو.
پێکهاتەی ئامێرەکە دوو بەشە، یەکێکیان جوڵەی ماسولکەکان دەستنیشان دەکات و دەیگۆڕێت بۆ سیگناڵی کارەبایی، ئەوی دیکەشیان ئەم سیگناڵانە وەردەگرێت و دەیکاتە دەربڕینی دەنگیی، ژیریی دەستکرد و ئەلگۆریتمی فێربوونی ئامێر بەکارهێندراون بۆ وەرگێڕانی جوڵەی ماسولکەکان بۆ دەنگ.
توێژەران دەڵێن ئەم ئامێرە بژاردەیەکی نایاب پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی توانای قسەکردنیان لەدەستداوە.