کۆمەڵگەی نووسەرانی بەریتانیا ئامارێکی مەترسیداریان سەبارەت بە ژیریی دەستکرد بڵاوکردەوە

ژیریی دەستکرد کۆمەڵگەی نووسەرانی بەریتانیای ترساندووە، زیاتر لە یەک لەسەر سێی نووسەر و وەرگێڕەکان وای دەبینن، ژیریی دەستکرد کارەکانیان لەناودەبات و پرۆسەکەش دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی نوێترین راپرسیی کۆمەڵگەی نووسەرانی بەریتانیا، بە دەنگدانی زیاتر لە 800 نووسەر و ئەندامی کۆمەڵگەکە؛ بەرەوپێشچوونی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆجیا، مەترسیی سەرەکیی لەسەر داهاتووی پیشەکان دروستدەکەن و لە بواری وەرگێڕاندا مەترسییەکان لەوپەڕی ئاستی خۆیاندان.

ماوەیەکی زۆرە، کۆمەڵگەی نووسەرانی بەریتانیا، لەڕێگەی کەمپین و بانگەشەی بەردەوامەوە، هەوڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە جیاوازەکان دەدەن، نووسەر، وێنەکێش و وەرگێڕەکان، بەرامبەر بە ژیریی دەستکرد سەریان سوڕماوە.

بەگوێرەی ئاماری راپرسییەکە، لە وڵاتی بەریتانیا، ژیریی دەستکرد کاری چارەکێک لە وێنەکیشەکان و 36 لە سەدی وەرگێڕەکانی نەهێشتووە، هاوتای سەدا 37 بە 43ی وێنەکێش و وەرگێڕەکان جەخت لەوە دەکەنەوە: داهاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بووەتەوە و ژیریی دەستکرد داهاتوویانی خستووەتە مەترسییەوە.

کۆمەڵگەی نووسەرانی بەریتانیا، پێدەچێت بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ژیریی دەستکرد بێت، روونە کە ئەم تەکنەلۆجیایە، توانیویەتی کاریگەریی لەسەر کاری داهێنەرانە بکات و تاکە ئومێدی نووسەر و هونەرمەندەکانیش کارکردنە لەسەر یاسای سنووردارکردنی توانا تەکنەلۆجییەکان.