ژمارەی سەردانکەرانی مۆزەخانەکانی جیهان بۆ 167 ملیۆن بەرزبووەتەوە

راپرسییەک کە رۆژنامەی "The Art Newspaper" ئەنجامیداوە، ئاشکرایکردوە، ژمارەی سەردانکەرانی مۆزەخانە هونەرییەکانی جیهان، گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەجۆرێک کۆی ژمارەی سەردانکەران بۆ باشترین 100 مۆزەخانەی جیهان، گەیشتووە بە 176 ملیۆن لە ساڵی 2023دا.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ژمارەی سەردانکەران بۆ مۆزەخانەکانی جیهان کەمی کرد، بەجۆرێک لە ساڵی 2019دا لە 230 ملیۆنەوە، بۆ 54 ملیۆن لە ساڵی 2020ـدا دابەزی، لە ساڵی 2021ـیشدا گەیشتە 71 ملیۆن، ساڵی 2022 بۆ 141 ملیۆن بەرزبووەوە.

وێڕای ئەوەی کۆی ژمارەی سەردانکەران بۆ باشترین 100 مۆزەخانەی جیهان گەیشتووە بە 167 ملیۆن لە ساڵی 2023ـدا، بەڵام راپرسییەکە ئەوەی دەرخستووە کە ژمارەی سەردنکەرانی بەشێکی زۆر لە مۆزەخانەکانی جیهان،  نزیکبووەتەوە لە ژمارەی سەردانکەرانیان لە ساڵی 2019ـدا.

مۆزەخانەی لۆڤەر، ئەو مۆزەخانەیەیە کە زۆرترین سەردان کراوە، لە ساڵی 2023ـدا ژمارەی سەردانکەرانی گەیشتووە بە 8.9 ملیۆن سەردانکەر، کە ئەمەش تەنها بەڕێژەی %8 کەمترە لە ژمارەی سەردانکەرانی ساڵی 2019.اكتشف أفضل مجموعة فنية في العالم في متحف برادو في مدريد

هەروەها مۆزەخانەی بەریتانی لە لەندەن پێشوازیی لە 5.5 ملیۆن سەردانکەر کردووە (بە دابەزینی رێژەی %7  بەراورد بە 2019)، مۆزەخانەی برادۆ لە مەدرید 3.3 ملیۆن (بە دابەزینی رێژەی %5 )، مۆزەخانەکانی ڤاتیکان لە رۆما 6.8 ملیۆن (بە دابەزینی رێژەی %2).

لەکاتێکدا کە بەشێکی زۆر لە مۆزەخانە جیهانییە بەناوبانگەکانی دیکەش لە ساڵی 2023ـدا ژمارەیەکی زۆر سەردانکەر رووی تێکردوون، بەڵام هێشتا بەشێک لە مۆزەخانەکان هەوڵدەدەن بۆئەوەی دووبارە خەڵک رابکێشنەوە و ژمارەی سەردانکەرانیان بەرز بکەنەوە، لە کاتێکدا بەراورد بە ساڵانی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێژەی نزیکی %50 ژمارەی سەردانکەرانیان کەمیی کردوە.