نرخى نەوت و زێڕ لەبازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد

نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 86.89 دۆلار و یەک ئۆنسەرى زێڕیش بۆ2,160 دۆلار بەرزبوونەوە.

نرخى نەوتى خاوى برێنت بەرێژەى 1.82% بەرزبوونەوەى تۆمارکرد و نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 82.72 مامەڵەى پێوەدەکرێت و نرخى نەوتى خاوى تەکساس بەرێژەى 2.07% بەرزبوونەوەى تۆمارکرد.

لەئەمساڵدا ئەمە یەکەمجارە نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بگاتە ئەو ئاستە.

هاوکات نرخى یەک ئۆنسە زێر گەیشتە 2,160 دۆلار و نرخى یەک ئۆنسە زێر بەرێژەى 0.16% بەرزبوونەوەى تۆمارکرد.