بە وێنە: ئاهەنگەکانی "دووشەممەی پاک" لە یۆنان بەڕێوەچوون

یۆنانییەکان ئاهەنگیان بە رۆژی "دووشەممەی پاک" گێڕا، کە بەشێکە لە کەرنەڤاڵێکی ساڵانە، تێیدا چەندین چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێن، وەک هەڵدانی کۆلارە، ئامادەکردنی خواردنی تایبەت و شەڕکردن بە ئارد.

شەڕکردن بە ئاردی سپی یان رەنگاورەنگ بەشێکە لە چالاکییەکانی ئاهەنگی دووشەممەی پاک، کە لەسەرەتادا رۆژووگرتن لەخۆ دەگرێت، دواتر هاوڵاتییەکان لە شارۆچکەی گالاکسیدی لە یۆنان کۆدەبنەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان، لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکانیشدا، هاوڵاتییان لە شوێنە بەرزەکاندا کۆبوونەوە و کۆلارەیان هەڵدا بە ئاسماندا.

رۆژی دووشەممەی پاک، چالاکییەکە لە یۆنان و قوبرس بەڕێوەدەچێت، بە یەکێک لە گرنگترین جەژنەکانی ساڵ دادەنرێت، جەژنەکە لە رۆژی یەکەمی حەوتەم هەفتە پێش جەژنی قیامەتی رومییە ئارسۆدۆکسییەکاندا دەستپێدەکات.