هەندێك خواردنی دیاریکراو ئەگەر بەیەکەوە بخورێن، ئەوا بەها خۆراکییەکانی ژەمەخۆراکەکە باشتر دەبێت و پێکهاتەکانی یەکێکیان دەبێتە تەواوکەری ئەوی دیکە.
- پاقلەمەنی و دانەوێڵەکان: ئەم دوو جۆر خواردنە ئەگەر پێکەوە بخورێن، پێکهاتە پرۆتینییەکانیان دەوڵەمەندتر دەبێت. دانەوێڵەکانی وەکو برنج، ساوەر، گەنم و جۆ لەگەڵ پاقلەمەنییەکانی وەکو پاقلە، فاسۆلیا، لۆبیا، نۆک و نیسک.
- سپێناخ و لیمۆ: خواردنی ئەم دوو خواردنە پێکەوە، وا لە جەستە دەکات باشتر ماددەی ئاسن هەڵبمژێت.
- تەماتە و ئەڤۆکادۆ: یەکێک لە پێکهاتەکانی ناو تەماتە، ماددەیەکی دژەئۆکسێنە، کاتێک تەماتە لەگەڵ ئەڤۆکادۆدا دەخورێت، ئەم ماددەیە باشتر لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت
- زەڵاتە لەگەڵ چەرەس: چەرەسەکان دەوڵەمەندن بە چەوریی تەندروست، پڕۆتین، ریشاڵ، ڤیتامین ئی، مەگنیسیۆم و زینک. کاتێک زەڵاتە لەگەڵ چەرەسەکاندا دەخورێت، ژەمەکە دەوڵەمەندتر دەبێت بە پڕۆتین، چەوریی تەندروست و کانزاکان.
- ئەو خواردنانەی ڤیتامین دییان تێدایە لەگەڵ ئەو خواردنانەی کالسیۆمیان تێدایە: وەکو پەنیر، شیر، ماست و برۆکلی (دەوڵەمەندن بە کالسیۆم) لەگەڵ ماسی و جگەر(دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی). ئەگەر ئەم دوو بەها خۆراکییە بەیەکەوە بخورێن، ئەوا هەڵمژینیان لەلایەن جەستەوە زۆر باشتردەبێت ئەمەش ئێسکەکان بەهێزدەکەن و وادەکەن مەترسیی تووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسک کەمترببێتەوە.
- ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن لەگەڵ ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی: ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەکو لیمۆ و پرتەقاڵ، ئەگەر لەگەڵ پاقلەمەنییەکان و سپێناخ کە دەوڵەمەندن بە ئاسن بخورێن، ئەوا ئاسانتر جەستە هەڵیاندەمژێت.
- بیبەری رەش و زەردەچەوە: ئەگەر پێکەوە بخورێن، تایبەتمەندییە دژەئۆکسێن و دژەهەوکەرەکەیان بەهێزتردەبێت.
- تەماتە و زەیتی زەیتوون: پێکەوە سوودە خۆراکییەکانیان باشتردەبێت
- چای سەوز و لیمۆ: پێکەوە وادەکەن بەهاخۆراکییەکانیان باشتر هەڵبمژرێن لەلایەن جەستە و تایبەتمەندیی دژەئۆکسێنی و دژەهەوکردنیان بەهێزتردەبێت.