وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان نووسراوێکى بەپەلەى دەرکرد و داواى لە وەزارەتەکان و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەت کرد لەگەڵ ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگى ئازاردا لیستى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئامادە بکەن.
لە نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى لەسەرە و ئاراستەى گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەت کراوە ئاماژە بەوە کراوە : ئاگادارى سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان دەکەین هاوتەریب لەگەڵ ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگى 3/2024 لیستێکى تر ئامادەبکەن کە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى تێدا ئەنجامدرابێت لەکاتى شایستەیان لەسەر ئاستى وەزارەت ئاراستەمان بکرێت.