مێدڤیدێڤ لە کراوەی مەیامی تاقیکردنەوەیەکی قورس چاوەڕێی دەکات

دانیێڵ مێدڤیدێڤ، لە پاڵەوانییەتی مەیامی کراوەی 2024. فۆتۆ: AP

پاڵەوانییەتی کراوەی مەیامی لە ئاستی پیاوان یارییەکی بەهێزی لەخۆگرت لە نێوان دانیێل مێدڤیدێڤی رووسی و نیکۆلاس جاری چیلی، کە بە بردنەوەی مێدڤیدێڤی رووسی کۆتاییهات و نیکۆلاسی بێبەشکرد لە پاڵەوانییەتییەکە.

مێدڤیدێڤ لە کۆمەڵەی یەکەمدا بەهێزەوە دەستیپێکرد، توانی سێرڤی رکابەرەکەی بشکێنێت و (6 بە 2) ئەو کۆمەڵەیە بباتەوە، یاریزانە رووسییەکە بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ یەکلاییکردنەوەی یارییەکە بەشێوەیەکی خێڕا، بەڵام کۆمەڵەی دووەم هەردوو یاریزان لە ئاستی یاریکردندا نزیکبوون لە یەکدییەوە، مێدڤیدێڤ لێدانی زیاتری هەبوو، بەڵام (5 بە 5) یەکسانبوون و لە گێمە یەکلاکەرەوەکاندا جارێکی مێدڤیدێڤ (7-6) براوەبوو.

بەم شێوەیە دانیێڵ مێدڤیدێڤ سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و لە یاریی داهاتووشدا بەرامبەر یانیک سینەری ئیتاڵی و سێیەمی ریزبەندیی جیهان یارییدەکات، کە یارییەکە تاوەکو رادەیەک قورسە، چونکە سینەر سێیەمی ریزبەندیی جیهانە و یەکێکە لە یاریزانە بەهێزەکانی بواری تێنسی سەرزەوی.