داعش لە کەرکوک هێرشیکردەسەر سوپاى عێراق

چەکدارانى رێکخراوى داعش لە پارێزگاى کەرکوک، هێرشیانکردەسەر سوپاى عێراق و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یوسف موراد پەیامنێرى کەناڵ8 لە کەرکوک، چەند خولەکێک پێش بەربانگ، چەکدارانی رێکخراوى داعش لە گوندی زجی نزیک وادی شای سنووری شارۆچکەى داقوق، هێرشیانکردووەتەوە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق.

کەناڵ8 زانیویەتى، لە ئەنجامى هێرشەکە، سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە، تەرمەکەشی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی داقووق .

بەگوێرەى زانیارییەکان، سەربازە کوژراوەکە خەڵکی پارێزگای بەغدادە و لە فەوجێکی لیوای 44ـى سوپای عێراق سەرباز بووە.