بانکى رافیدەین پێشینەیەکی 10 ملیۆن دیناری دەداتە مووچەخۆران

دراوی عێراقی
دراوی عێراقی

بانکی ڕافیدەین دەستپێکردنی پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان ڕاگەیاند، کە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەکات.

بانکى رافیدەین لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەى خستۆتەڕوو، کە داواکاری پێشینەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی بانکی ڕافیدەین دەبێت، هەروەها بڕی پێشینەکەش پێنج یان 10 ملیۆن دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مافی قەرزوەرگر لەگەڵ بڕی کۆی مووچەی مانگانە و گەرەنتی دەکرێت بە کارتی ماستەرکارد کە تایبەتە بە بانکی رافیدەین.

بانکى رافیدەین، ئەوەشى روونکردووەتەوە، کە سوودەکە بە قیستێکی کەمبووەوە حیسابی بۆ دەکرێت، هەروەها وەرگرتنەوەى قیستەکانى قەرزەکە لە مووچەی مانگی دوای بەرواری وەرگرتنى پێشینەکە دەبڕدرێت.

هاوکات داواى لە کارمەندانی لقی کردووە بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و ئاسانکردنی ڕێکارەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت.