ئەیاد عەلاوى: من نێوەندگیرى لەنێوان پارتى و یەكێتی دەکەم

ئەیاد عەلاوى، سیاسەتمەدارو سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق. فۆتۆ: كەناڵ8

ئەیاد عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق رایگەیاند، پێویستە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن، گوتیشی كە نێوەندگیرى لە نێوان یەکێتى و پارتى دەكات.

ئەیاد عەلاوى لە لێدوانێكدا بۆ ژمارەیەك میدیا لەنێویاندا كەناڵ8 گوتی، "ئێمە لەگەڵ گفتوگۆى بەردەوامین لە نێوان کورد و عەرەب، بەغداد  هەولێر".

گوتیشی، "بۆ زانیاریتان من نێوەندگیرى لەنێوان دوو حیزبە سەرەکیەکەى کوردستان دەکەم، چاەسەرکردنى کێشەکان بە رێزگرتن لە کورد و سەروەریان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "پێویستە رۆڵى کورد لەبەرچاو بگیردرێت لە شۆڕشکردنیان دژى سیستمى دیکتاتۆرى لە عێراق".